کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەت

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کڵاوس سترێچەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم و کۆڵۆنێڵ ۆڵف هامپ فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد،لەکۆبوونەوەیەکدا، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەک تیمی یەکگرتووی نیشتمانی کاردەکەین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لەم پێناوەشدا ستایشی هەوڵەکانی دۆستەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەکەین کە هەمووکات هاوکار و هەماهەنگ و پاڵپشتمانن لە پرسی چاکسازی و هەنگاونان بەرەو بوونیادنانی هێزێکی تۆکمەی سەردەمیانە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، ئەڵمانیا وەکو هاوبەشێکی سەرەکی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رابردوو و ئێستاشدا هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵمان لە هەموو پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا، هیوادارین پەیوەندییەکانمان و کاری هاوبەش و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا بێتە ئاراوە .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کڵاوس سترێچەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان  بە وەزیری پێشمەرگەی  رایگەیاند، دڵخۆشین بە گەڕانەوەتان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە،پشتیوانتان دەبین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەردەوام دەبین لە هاوکاری و پێشکەشکردنی پرۆژەی نوێ و راوێژکاری سەربازی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەمانەوێت هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی سەقامگیر و پێشکەوتوودا بێت.

May be an image of 2 people, the Oval Office, dais and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: نووسراومان بۆ تەوتینی مووچە كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسراومان بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ…
Total
0
Share