نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لیستی مووچەی مانگی نیسان بە سیستمی پەیڕۆڵ لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی بۆکراوە و لەبەردەستی وەزارەتی داراییدایە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار (داهات و خەرجی) لە تەواوبووندایە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەرێمی کوردستان داوایکردووە بەغداد تەرازووی پێداچوونەوە بکاتە پێوەر بۆ دیاریکردنی داهاتی نانەوتی، چونکە ناتوانێت 120 ملیار دینار ڕادەست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە “دەسیسەیە”،…
Total
0
Share