دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لە عێراق دەستیپێكرد

رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لە عێراق تەواوبووە و پرۆسەکە دەستپێدەکات.

حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “ رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2023  تەواو بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم زووانە دابەشکردنی ئەو مووچەیە دەستپێدەکات”.

ئەوە لەکاتێکدایە، هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەشنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەت هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەمریکا نەماوە دوای بۆردومانکردنی ئەم دواییەی بارەگا سەربازییەکانی ئەنبار و…
Total
0
Share