بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، شاندی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانكە توركییەكاندا گەیشتنە رێككەوتن كە مامەڵە بازرگانییە بچووك و گەورەكان و لە هەمانكاتدا حەواڵەی نێوانیان بە یۆرۆ و لیرەی توركی ئەنجامبدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە و ئەنجامی دانوستانی شاندی هاوبەشی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ توركیا ئاشكرادەكات و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە بڕیاردراوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دۆلارەوە بۆ دینار و یۆرۆ و لیرە بگۆڕدرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ناوخۆی عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دینار و لە توركیا بە یۆرۆ یاخود لیرەی توركی دەبێت.
بانكی ناوەندیی عێراق راشیگەیاندووە، حەواڵەی نێوانیان بە یۆرۆ یاخود لیرەی توركی ئەنجامبدرێت.