كەسێك لە زاخۆ بە گوللـە كوژرا

دانیشتووی كەمپێكی سنووری زاخۆ بە گوللـە كوژرا و بەپێی زانیارییەكان فیشەكەكە لە ئاكامی راهێنانی سەربازی لە ئەكادیمیای زاخۆوە دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ كەسێك بەناوی (ش.خ.ح.) تەمەن 54 ساڵ لە كەمپی (چەم مشكۆ) بە گوللـە كوژرا.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ لێكۆڵینەوە، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی دهۆك كرا”.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان و وتەی كەسوكاری، گوللـەكە لە ئەنجامی راهێنانی سەربازی لە ئەكادیمیای زاخۆ دەرچووە و بەر ئەو كەسە كەوتووە.

پۆلیسی ناوچەكە روونیشیكردەوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی درۆکردن ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەرکرا

بابەتی دواتر

چەكدارانی داعش لە گوندێكی سنووری مەخمور گەمارۆدراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share