سەرۆكی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاووهەوادا كرد.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له شارى دوبه‌ى له ئيمارت، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لوتكه‌ى كۆنگرەی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاووهەوا (COP28)دا كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنگرەكەدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و ميوانانى كۆنفرانس، له ڕێوره‌سمێكدا به‌شداربوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه له ئيمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئامادهييانهى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كارده‌كه‌ن و هه‌وڵيانداوه و توانيويانه بيسهلمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى رێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگهوه جێبهێڵن.