بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری چین لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە تسوی وی، باڵیۆزی كۆماری چین لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و د. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی ئابوری و كەلتووری تاوتوێكران.

لە دیدارەكەدا جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان كرایەوە، هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە لە پێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر، لەسەر ئاستی هەرێمیش فراوانكردنی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەرێم و چین بە گرنگ وەسفكرا كە سەرۆك مام جەلال بناغەدانەر و گەشەپێدەری بووە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق ڕوونكردنەوە وتی، “ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆبووین، هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەمانداوە و كارمان بۆ یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردووە، ئەركی هەموو لایەكە هەوڵەكان لە پێناو ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنانی وڵات چڕبكەنەوە”.

لەبەرامبەردا تسوی وی، باڵیۆزی كۆماری چین پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد وەك سەرۆكی یەكێتی و وتی، “بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڕوانین و دڵنیاین یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ لەڕابردوودا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە یەكێتی پارێزەر و درێژەپێدەری سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلالە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی ناوی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە داوایان…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەران: لە سلێمانی یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتیی…
Total
0
Share