لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

بە ئامادەبوونی لیوا روكن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 ، هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامی مەكتەی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، ڕێوڕەسمی كۆتایی هاتنی خولی “قوات خاسە” لە لیوای 711 بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای رێورەسمە سەربازییەكەدا عەمید محەمەد قەیتولی فەرماندەی لیوای 711 لەبارەی خولەكە و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی لیوای 711 وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند بە پشت بەستوو بە زانستی نوێی سەربازی بۆ ماوەی دوو مانگ بەشێوەیەكی چڕوپڕ ئەم خولە تایبەتە رێكخراو سەركەوتووانە توانیمان هێزێكی پتەو بەدسپلینی سەربازی بونیادبنێین لە یەكەكەماندا.

هەر لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 وێڕای دەستخۆشیكردن لە فەرماندەی لیوا 711 و ئەفسەران و سەرپەرشتیارانی خولەكە، بڕیار و ڕاسپاردەكانی سەرۆك “بافڵ جەلال تاڵەبانی” پەیوەست بە ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی پێڕاگەیاندن كە ئامانج لەو پڕۆسەیەش زیاتر تۆكمەكردن و پێشخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بە شێوەیەك كە لە داهاتوودا ببنە قەڵغانی بەرگری لە گەلی كورد و كوردستان.

هەر لە درێژەی وتەكەیدا لیوا روكن عومەر ساڵح ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە كرد لە پاراستنی هەرێمی كوردستان و ئاشكراشیكرد هێزەكانی 70 ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە و ئامادەین بۆ پێكهێنانی هێزێكی یەكگرتووی نیشتمانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و پاراستنی بەهاباڵاكانی پێشمەرگەی كوردستان.

لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا بڕوانامەی سەركەوتن بەخشرایە بەشداربووانی خولەكە كە توانیان تەواوی قۆناغەكان بەسەركەوتوویی ببڕن.

بابەتی پێشتر

كاندیدێكی پارتی لە كەركوك پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەكان: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share