ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 214 ملیۆن و 257 هەزار و 520 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 189 ملیۆن و 247 هەزار و 520 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 25 ملیۆن و 10 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 29ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share