وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ زامنکردنی مافەکانیان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جەخت لە بەرنامەی روون و راشکاو لەبەرامبەر پاراستنی مافە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق و بەتایبەت فەرمانبەران دەکەینەوە، بەردەوام لە هەوڵداین بۆ زامنکردنی مافە داراییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی کە جیهانی پێداتێدەپەڕێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لای هەمووان ئاشکرایە وەزارەتی دارایی لایەنی جێبەجێکارە، ئەرکی جێبەجێکردنی ئەو یاسا و بڕیارانەیە کە لە دەسەڵاتە باڵاکانەوە دەردەچن، دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و گۆڕانكاری له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی نییه‌.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشنیارمان كردووه‌ بۆ لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 24 كه‌ ئاگاداری بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ربكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی داتای پێویست سه‌باره‌ت به‌مووچه‌خۆران، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پۆله‌كانی (هه‌شته‌م، نۆیه‌م، ده‌یه‌م) وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه‌ بۆ پاراستنی گروپه‌ كه‌م داهاته‌كان، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كان ته‌واوكراون و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌نگكردنی مووچه‌، دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.

ئەمە لە کاتێكدایە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 24 و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رێکەوتن کە کەمترین مووچەی مووچەخۆری عێراق 425 هەزار دیناری عێراقی بێت.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 دەكرێت

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی سپایکەر دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە باسدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share