بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

كەمێك لەمەوبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد.

ئامانج لە سەردانەكە، بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە بە میوانداریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی بانگێشتكرد بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی باڵادا بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی وڵات و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی چەقبەستوویی سیاسی كە لە نێوان لایەنەكاندا هاتووەتە ئاراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چێوەی هەماهەنگی هەوڵی نزیكبوونەوە لە ڕەوتی سەدر و ئەنجامدانی دانوستاندنی دا، بەڵام دوو لایەنە سەرەكییەكەی شیعە نەگەیشتن بە ئەنجام و كاری پەرلەمان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و دوای زیاتر لە 10 مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هێشتا كابینەی نوێی حكومەت پێكنەهێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
Total
0
Share