سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی کۆماریی بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد

سەرۆک كۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانی دامەزرانی 86 باڵیۆز دەركرد و، رێکارەکانی دیکەی دامەزراندنی بەشی دووەمی باڵیۆزەکان بەردەوامە و دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە د. لەتیف رەشید، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندنیان، فەرمانی کۆماریی 43ی دەرکرد، کە تایبەتە بە دامەزراندنی گروپی یەکەمی باڵیۆزەکان کە 86 باڵیۆزن و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران متمانەیان پێدراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەستکراوە بە پێداچوونەوە بە رێکارەکانی دامەزراندنی گروپی دووەمی باڵیۆزەکان، پاش تەوبوونی رێکارەکانیان، فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و وردبینی تێدادەكرێت و…
Total
0
Share