تەنها ئێران تەندەری پێشكەش بە عێراق كردووە بۆ پێدانی گازی سروشتی

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، تاكە وڵاتێك كە بۆ پێدانی گازی سروشتی بە عێراق تەندەری پێشكەشكردووە، وڵاتی ئێران-ـە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی كانونی دووەم، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێڕاق ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی كارەبا لەسەر داوای مستەفا كازمی پلانێكی داناوە، تیایدا داوای بڕی 149 ملیار دیناری كردووە لەگەڵ كۆمەڵێك چاكسازی بۆ ئەوەی كێشەكانی كارەبا چارەسەر بن”.

وتەبێژی كارەبای عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتاندا بە یەك دووری وەستاوە، هەر تەندەرێكی گازی سروشتی گونجاو بێت و پێوەرەكانی وەزارەتی كارەبایان تێدابێت ئەوا وەردەگیرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “تا ئێستا تاكە وڵاتێك تەندەری گازی سروشتی پێشكەش بە عێراق كردبێت، وڵاتی ئێرانە”.

ئەحمەد موسا ئاشكراشیكردووە، “گرنگە وەزارەتی كارەبا پشت بە سەرچاوەی هەمەجۆر ببەستێت بۆ دابینكردنی وزە”.

تا ئێستا كێشەی كارەبا لە عێراق چارەسەر نەكراوە، پێشتریش بۆ دابینكردنی كارەبا ئەو وڵاتە گازی سروشتی لە ئێران دەكڕی، بەڵام بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی سەری، ئێران بڕیاریدا هەناردەكردنی گاز كەمبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئودینێزی 1-2 ناپۆلی

بابەتی دواتر

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان: جەنگی ئەتۆمی ڕودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. لەكاتی داخستنی…
Total
0
Share