منداڵی یان گەنجی و پێگەیشتن
خۆشترین كاتی تەمەن لە ژیاندا كامەیە؟

لە توێژینەوەیەكدا كە دەرونناسانی ئەوروپی ئەنجامیانداوە و تاوتوێی تۆماری نزیكەی 460 هەزار كەس كراوە بۆ ئاشكراكردنی خۆشترین قۆناغی تەمەن، دەریدەخات كە قۆناغی تازەلاوی ماوەیەكە زۆر كەس دەناڵێنن تیایدا، رازیبوون بە ژیان لە تەمەنی 9 ساڵییەوە تا 14 ساڵی كەمدەكات.

دوای ئەوە، تا تەمەنی 70 ساڵی، رازیبوون بە ژیان بەشێوەیەكی كەم بەڵام پلەبەند زیاددەكات، لەسەروو تەمەنی 70 ساڵیشەوە، جارێكی دیكە رازیبوونەكە روو لە كەمبوونەوە دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە گۆڕانكارییە بایۆلۆجییەكان و ئالنگارییەكانی قۆناغی تازەلاوی كاریگەریی راستەوخۆیان هەیە لەسەر ئاستی بەختەوەری. لەلایەكی دیكەشەوە سەقامگیری لە پەیوەندییە سۆزدارییەكان هاوشانی دۆخی دارایی پەیوەندیدارن بە هەستكردن بە بەختەوەری لە ژیاندا لە ماوەی 14 ساڵی تەمەن تا 70 ساڵی. لەكاتێكدا ئەم ماوەیەی تەمەن رووداو و گۆڕانی ئەرێنی وەك دەستكردن بە ئیش، هاوژیانی لەگەڵ هاوبەشێك یان وەچەخستنەوە لەخۆدەگرێت.

ئەوەی شایانی وتنە ئەوەیە كە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی ناودەبرێت بە “گرفتی ناوەڕاستی تەمەن” بە پێچەوانەی توێژینەوەكانی دیكە كە ئاماژەیان بەم جۆرە گرفت و قەیرانە دەكرد، چونكە بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئاستی رازیبوون بە سەقامگیری یاخود زیاتر لەم ماوەیەدا بەدیدەكرێت.

هەر بەپێی ناوەرۆكی توێژینەوەكە، تەنانەت لە ساتە دژوارەكاندا، وەك دەستپێكی ژیانی پیشەیی و پەروەردەكردنی منداڵدا، رازیبوون بە ژیان بە سەقامگیری دەمێنێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی هەندێك لە باوەڕە باوەكانە بەوەی ئەم رووداوە گەورانە، كاریگەریی گەورەیان هەیە لەسەر كەمبوونەوەی رەزامەندی بە ژیان یاخود هەستكردن بە تەنهایی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاهیر خەلیلی مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی 243 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share