حەماس: قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین

بزوتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین و پێویستە ئیسرائیل پابەندی رێككەوتنەكان بێت.

دوێنێ هەینی دوای راگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەنێوان هەردوولا دەستیپێكرد.

بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین و دەبێت ئیسرائیل پابەندی رێكارەكانی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان بێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، كە دەبێت ئیسرائیل رێگا بدات هاوكاریی مرۆیی بگەیەندرێتە غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share