برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

بە تۆمەتی ساختەکردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە چوارساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.

دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد لە ناوچەی رەسافە، رۆژی 19ی ئەم مانگە لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر، برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.

نزار عەبدلواحید، دوو سزای یەك بەدوای یەكی لەسەرە، هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی ساختەکاریی و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی 459 سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە.

چەند هاووڵاتییەك كە بەشدارییان لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە بەغدا كردووە و پارەیەكی زۆریان لێ وەرگیراوە، دواتر پڕۆژەكە فرۆشراوەتەوە و لەبری یەكەی نیشتەجێبوون چەكی بانكی بێ رەسیدیان پێ دراوە و ئەو هاوڵاتییانە سکاڵایان لەسەر نزار عەبدولواحید تۆمارکردووە.

نزار عەبدولواحید پێشتر لە بەغداد سەرپەرشتیی كۆمپانیاو پڕۆژەكانی شاسواری برای دەكرد، پاش تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەری لە بەغداد هەڵات و شوێنی نیشتەجێبوونی نادیارە، هەربۆیە ئێستا لە نەبوونی خۆیدا ئەو سزای چوار ساڵ زیندانییەی بۆ دەرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیواخوازین حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هیواخوازین بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراقدابێت و مافەکانی…
Total
0
Share