بارستە هەوایەكی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن و دەشڵێت، “سبەینێ‌ لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران هەیە”.

راشیگەیاند، ئەمشەو تا درەنگانی شەو شەپۆلی بارانبارین لە بەشێكی سنووری پارێزگای هەولێر و كۆیە و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە.

دەشڵێت، ” سبەی سێشەممە ئاسمانی ناوچەكان لە نێوان نیمچەهەور تا هەور دەبێت و بەهۆی بەرزیی شێ ئەگەر هەیە لەكاتەكانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا بەتایبەت سنووری ناوچەی شاخاوییەكان زیاتر بارانی كاتی و كەم ببارێت لەكاتەكانی ئێوارە و بەولاوە ئەم دۆخە تەواو كۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانی چوار شەممە ئاسمانی ناوچەكان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و خۆرەتاو و خێرایی با لە رۆژانی داهاتوودا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی…
زیاتر ببینە

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە…
Total
0
Share