نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

ئەمڕۆنرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 1٪ دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس کۆبوونەوەی خۆی دواخست.

رەنگە بەرهەمهێنەرانی نەوت بەرهەمهێنان کەمتر بکەنەوە لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.04 دۆلار کە دەکاتە 1.3% دابەزیوە و گەیشتووەتە 80 دۆلار و 92 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 90 سەنت کە دەکاتە 1.2% دابەزیوە و گەیشتووەتە 76 دۆلار و 20 سەنت.

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانی کۆبوونەوەی خۆیان بۆ 30ی ئەم مانگە دواخست کە چاوەڕوان دەکرا تیایدا تاوتوێی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە

فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد چینی کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی حکومەت لە بەرزکردنەوەی نرخی…
Total
0
Share