سوپای ئەمریكا دوو بۆردومانی ئاسمانی لە عێراق ئەنجامدا

سوپای ئەمریكا ئاشكرایكرد، دوو بۆردومانی بۆ سەر دوو دامەزراوە لە عێراق ئەنجامداوە.

سوپای وڵاتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆردومانەكان لەلایەن هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاوە بووە و، بە دوو بۆردومانی “جیاواز لە یەكتر و ورد” بۆ سەر دوو دامەزراوە لە عێراق ناویبرد.

بۆردومانەكان وەڵامدانەوەی راستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشانەی دەكرێنەسەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

پێشتر بات رایدر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، بنكەی عەین ئەسەد كە سەربازانی ئەمریكای تیایە، رووبەڕووی هێرش بە “مووشەكی بالیستیی كورتمەودا” بووەتەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پێشووی پێنتاگۆن-یش لە 17ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا رووبەڕووی 66 هێرش بە مووشەك و درۆن بوونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

دوا هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.7 پلە باشووری زەریای هێمنی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share