عەزم: زیاتر لە پاڵێوراوێك بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی هەیە

محەمەد حەلبوسی

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی عەزم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران پرسی سەرۆكی نوێ یەكلادەكاتەوە و دەشڵێت، زیاتر لە پاڵێوراوێك بۆ ئەو پۆستە هەیە.

فارس ئەلفارس، سەركردەی هاوپەیمانێتییەكە رایگەیاند، كۆدەنگیی سیاسی و پەرلەمانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی سبەینێدا، باوەڕمانوایە ئەنجومەن سەركەوتوو دەبێت لەو ئەركەدا، رەنگیشە یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی زیاتر لە گەڕێكی پێویست بێت.

فارس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی، “زیاتر لە پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سەرۆك هەیە، كە سەر بە چەند لایەنێكی سیاسیین”.

تائێستا رێككەوتنی كۆتایی لەئارادانییە لەسەر تەنها پاڵێوراوێك، پێدەچێت یەكلاكردنەوەی لەنێو هۆڵی ئەنجومەن و بە دەنگی پەرلەمانتاران بێت، وەك ئەوەی ئەو سەركردەیەی سوننە ئاماژەی پێدا.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڕیاریدا بڕگەیەكی دانیشتنی سبەی تەرخانبكات بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی.

لە 14ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە ئەندامێتیی محەمەد رێكان حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی “لادان” لە دەستپێكێشانەوەی لەیس دلێمی-ی پەرلەمانتار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share