حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون.

توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی یەكەم ئاشكرایكردووە، “چەكدارانی حوسی بەرپرسیارن لە هەوڵە تیرۆریستییەكی كۆشكی مەعاشیق و پەلامارە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن”.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەم كارە تیرۆریستییانە تەنها حكومەتی یەمەن ناكاتە ئامانج، بەڵكو هیواو ڕۆڵەكانی یەمەن بە ئامانج دەگرێت”.

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند، بەڵگەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی “میلیشا حوسییەكان” بەرپرس بن لەو هێرشانە.

دوێنێ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم، لەكاتی گەیشتنی كابینەی نوێی حكومەتی یەمەن بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن، فڕۆكەخانەكە موشەكباران كرا، بەگوێرەی دوایین ئاماریش 22 كەس لەو هێرشەدا كوژراون و 50 كەسیش بریندار بوون.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە یەکسانبوون و لە پلەی دووەمدا ماڵئاوایی لە 2020 کرد

بابەتی دواتر

مێركل ساڵی 2020 بە دژوارترین ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share