وتەبێژی یەکێتی: لابردنی چەتری هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر عێراق و هەرێم کارێکی مەترسیدارە

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بەشێک لە هێزە عێراقییەکان هەوڵی کەمکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن ئەوە کارێکی مەترسیدارە.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، بەشێک لە هێزە عێراقییەکان هەوڵی کەمکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن ئەوە کارێکی مەترسیدارە.

وتیشی، ئێمە هەتاکو ئێستا کێشەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە کە رۆژانە بۆردومان دەکەن، کێشەمان لەگەڵ شانە نوستووەکانی داعش هەیە لەناوخۆش کێشەمان هەیە بینیمان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرا، گرفتی مووچە و چەندین گرفتی دیکەمان هەیە بۆیە مانەوەی ئەو چەترە نێودەوڵەتییە گرەنتییە بۆ بەهێزی عێراق لەبەرامبەر نەیارەکانی.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، هاتنی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشوازیکردنی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەنگاوێکی دیکەیە بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

 

 

بابەتی پێشتر

لە چەند شوێنێکی دیکە نەوت دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی كوشتنی هاوڵاتییەك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئه‌مریكا و دوایین هەنگاوەکانی چاکسازیی له‌…
Total
0
Share