شوان محەمەد: بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوو كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و پارە بنێردرێت

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

راشیگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبارودۆخێكی زۆرخراپدان و بەهۆی ئەو ناكۆكییانەوە فەرمانبەران و مووچەخۆران زەرەرمەندبوون.

وتیشی، “هەوڵەكان چڕكراونەتەوە ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە رێككەوتنەكان دەكرێن گرەنتییان نییە و رەنگە لەناكاو هەڵبوەشێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردن و تاپۆكردنی خانووەكانیان كۆتاییهاتووە تاوەكو…
Total
0
Share