ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین.

محەمەد حەکیمی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دیدارێکدا ڕایگەیاند، “لەبەر سەختیی برینەکەی شـ.ـەهید غەزال مەولان، نەدەکرا و نەدەتوانرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بۆیە بردمانە نەخۆشخانەیەکی دیکە تا کاری پێویستی بۆ ئەنجامبدەن، ئەوانیش ئەوەی توانیان بۆیان ئەنجامدا و کردیان”.

وتیشی، “سوپاسی سەرجەم نەخۆشخانە، پزیشک و پەرستارانە دەکەم کە بە دەممانەوە بوون، ئەوان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەنواندووە، تەنیا ئەوەیە کە دەکرێت لە نەخۆشخانەیەک ئەو چارەسەرە لەو کاتەدا لەبەردەست نەبووبێت، چونکە برینەکەی زۆر قورس بوو، درۆنەکە زۆر نزیک لەو کابینەیە تـ.ـەقیەوە کە شـ.ـەهید غەزالی تێدابوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
Total
0
Share