میلان دەست لە جیرۆد بەرنادات

ئیدارەى یانەى میلان لە ئاستی ئۆلیڤییە جیرۆد رازییە و دەیەوێت بۆ ساڵێکی تر گرێبەستەکەى درێژ بکاتەوە.

جیرۆد لە خولی ئیتاڵیا 7 گۆڵی بۆ یانەى میلان تۆمارکردووە و دووەم گۆڵکاری خولەکەیە.

جگە لەوەى لەسەدا سەدی ئەو چانسی گۆڵانەى بۆی دروستبووە تۆماریکردوون.

یانەى میلان لە ئاستی هێرشبەرە فەرەنسییەکە رازییە و دەیەوێت بۆ ساڵێکی تر گرێبەستەکەى درێژ بکاتەوە.

جیرۆدیش بە مانەوە لە ئیتاڵیا دڵخۆشە و چاوەڕێی گرێبەستە نوێیەکەى میلان دەکات.

بابەتی پێشتر

سێ یانە لەبەردەم کۆنتییە

بابەتی دواتر

پاڵاوتنەکان بۆ ڕۆناڵدۆ کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share