میلان داهاتووی ئیبراهیمۆڤیچی یەكلاییكردەوە

ئیدارەی یانەی میلان لە هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی بۆندی ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەر بەردەوامە.

ئیبرا تەمەنی لە 40 ساڵی نزیكبۆتەوە و پێكانیش بەتەواوی كێشەی یاریكردنی بۆ دروستكردوە.

سەرباری ئەوەش، ئیدارەی یانەكە لە هەوڵدان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

پلانی ئیدارەی یانەی میلان بە جۆرێكە كە سەرەتا وەك یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ بهێڵێتەوە، لەبەرئەوەی هاوكارێكی باشی یاریزانە لاوەكانە، بەڵام گەر نەیتوانی لە یاریكردن بەردەوام بێت ئەوا پەیوەندی بە دەستەی هونەری یانەكەوە دەكات و هاوكاری پیۆلی دەبێت.

ئیبرا لە ئێستادا بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن دووركەوتۆتەوەو پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2023 نەتوانێت یاریی بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسكی: تەنها چاوم لەسەر گرێبەستەكەی بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share