ئەو گەنجەی ڤیدیۆی لافاوەکەی دوبەی بڵاوکردەوە دەستگیرکرا

گەنجێکی عێراقی کە بەگەشتێک لە شاری دوبەیە گرتە ڤیدیۆی ساتی روودانی لافاوی لە شارەکە بڵاوکردەوە و بەو هۆیەشەوە دەستگیرکرا.

گەنجەکە ناوی باسم رەحیمە و خەڵکی شاری کەربەلایە، بە گەشتێک لە شاری دوبەیە، لەدوای ئەوەی بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە شەقامەکانی ئەو شارەدا کۆبووەوە گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

گەنجەکە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیمەنی ئەو لافاوەی پیشانداوە کە لە دوبەی دروستبووە و دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوکردنەوەشی بە تۆمەتی تەشهیرکردن دەستگیرکرا.

لە ئێستادا کەسوکاری گەنجەکە لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیمارات هەوڵدەدەن بۆ ئازادکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share