ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی چوارەمی پڕۆژەی (چاودێریی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی) بۆ ساڵی 2019 – 2020 بڵاوكردەوە.
ڕاپۆرتەكە كە بە پاڵپشتیی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی (NED)ی ئەمریکی ئامادەكراوە، پێکھاتووە لە بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی، چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، چاکسازی گەوران /پیاوانی سلێمانی، بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و خانەی داڵدەدانی ژنان.
ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “پڕۆسەی چاودێری، لەڕێگەی فۆڕمی تایبەت بە ھەریەک لەو دام و دەزگایانە ئەنجامدراوە و دواتر لە ڕێگەی داخڵکردنی فۆڕمەکان لە بەرنامەی (Kobo toolbox) داتاکان وەرگیراون و شیکراونەتەوە و ڕاسپاردەکان پێشکەشکراون.