عومەری سەید عەلی پۆستی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی رادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد

لە رێورەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو عومەری سەید عەلی دەستبەرداری پۆستی رێکخەری گشتیی بوو و دانا ئەحمەد مەجید شوێنی گرتەوە.

لە 18 ی ئەم مانگە عومەری سەید عەلی بە شێوەی رەسمی دەسەڵاتەکانی بە شێوەیەکی کاتی رادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد.

دەستبەکاربوونی رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە، کە دوێنێ هەینی بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەبارەی وردەکاریی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە بە بڕیاری هەریەکە لە چیا نەوشیروان مستەفا و نما نەوشیروان مستەفا کارکردن لە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەکە کە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانییە راوەستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: چەند کامێرایەکی دیکەی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە…
زیاتر ببینە

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە لایەنە کوردییەکانن گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share