گیانلەدەستدان بەهۆی سورێژەوە لە جیهاندا بە ڕێژەی 40٪ زیادیکردووە

لە توێژینەوەیەکی تەندروستی جیهانیدا هاتووە کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە و حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022دا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا CDC بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە ژمارەی تووشبووانی سورێژە لە 7.8 بۆ 9.2 ملیۆن حاڵەت لە جیهاندا زیادیکردووە لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشی سورێژە لە ساڵی 2021 لە 95 هەزار کەسەوە بۆ 136 هەزار کەس لە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە کە ئەوەش لە ئاستی جیهاندا بە ڕێژەی 43٪ زیادیکردووە.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو وڵاتانەی سورێژەیان ڕاگەیاندووە لە 22 وڵاتەوە لە ساڵی 2021، بۆ 37 وڵات لە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 68٪.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share