تەندروستیی جیهانی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە هۆشداری دەدات

سەرۆکی زانایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، “نەخۆشی تای خوێنبەربوون مەترسییەکی گەورە لە باشووری ئەمەریکا و ئەوروپا و ناوچە نوێیەکانی ئەفریقا دروست دەکات”.

جێرمی فارار، سەرۆکی زانایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “تای خوێنبەربوون مەترسییەکی گەورە لە باشووری ئەمەریکا و ئەوروپا و ناوچە نوێیەکانی ئەفریقا دروست دەکات لە چەند ساڵی داهاتوودا، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زەمینە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو مێشولانە دروستدەکات کە نەخۆشییەکە دەگوازنەوە”.

دەشڵێت، “بەڕاستی پێویستە وڵاتانی جیهان ئامادەکاری بکەن لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو فشارانەی لە داهاتوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەوە لە زۆرێک لە شارە گەورەکاندا دروست دەبێت”.

بەرپرسانی تەندروستیی گشتیش هۆشدارییان داوە لەوەی، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ئاستی تووشبوون بەو نەخۆشییە نزیک بێتەوە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ساڵی 2022 دا 4 ملیۆن و 200 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە جیهاندا تۆمارکراوە، ئێستا لە بەنگلادیش نەخۆشییەکە بە شێوەیەک مەترسیدار بڵاوبۆتەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

گوگڵ نوێترین مۆبایلی خۆی نمایشکرد کە زیرەکی دەستکردی تێدا بەکارهێندراوە

بابەتی دواتر

راوێژکارێکی سودانی لەبارەی فێستیڤاڵەکەی بەغداد روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share