شارەوانیی سلێمانی لەبارەی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە شەقامی نزیک سەیرانگای تاڤگە چاککراوە و هاتوچۆ تێیدا ئاساییە”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “پاش شکانی بۆری ئاوی سەرەکی نزیک سەیرانگای تاڤگە و چاککردنەوەی بۆریەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و قیرکردنی شەقامەکە لەلایەن ستافی قیرکردنەوە، ئێستا شەقامەکە کراوەیە و هاتوچۆ تێیدا ئاساییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share