وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی بۆ فەرمانبەرانی حکومەت ڕاگرت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەران ڕاگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایکردووە، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەران لە 20ی ئەیلولەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە سکۆڵەر شیپیان هەیە، بەڵام هەر فەرمانبەرێک بیەوێت لەسەر ئەرکی خۆی لە دەرەوەی وڵات بخوێنێت مۆڵەتی بۆ ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا ڕەخنە لە كۆچبەران دەگرێت
چیرۆك هەڵدەبەستن و ناوبانگی هەرێمی كوردستانیان ناشرین كردووە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا، كە سەر بە پارتییە، ڕەخنە لە كۆچبەرانی كورد لە بیلاڕوسیا دەگرێت، بەوەی…
Total
0
Share