هێزی ئەمنی بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی وانەبێژان لە هەولێر بڵاوەپێكراوه

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

لە هەولێر بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی وانەبێژان هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوەپێكراون.

بڕیارە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر خۆپیشاندانێك بۆ خستنەڕووی داواكارییەكانیان ئەنجامبدەن.

خۆپیشاندانەكە هاوكاتی ئەو خۆپیشاندانانەیە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن مامۆستایان و مووچەخۆرانەوە لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین و ناوچەكانی دەوروبەریان دژ بە دواكەوتنی مووچە ئەنجامبدرێت.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوەپێكراون.

ئەوەشی وت، “مەبەست لە هێنانی هێزەكە بۆ رێگرییە لە خۆپیشاندانی وانەبێژان”.

هەر بۆ رێگری لە خۆپیشاندانەكە دوێنێ عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە هەولێر دەستگیركرا.

لای خۆیەوە كاروخ عەبدوڵا، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، دەستگیركردنی عەلی رەئوف ساردیان ناكاتەوە و سوورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share