وەزارەتی ناوخۆ: سکاڵا لەسەر کەناڵ8 تۆماردەکەین

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر کەناڵ8 تۆماردەکەین.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ 8، بێژەر و کادیرێکی حیزبی، گفتوگۆ لەبارەی چـ.ـەکەکانی ئەمریکا دەکەن و کادیرەکە باس لەوە دەکات گوایە ئەو چـ.ـەکانە دراون بە وەزارەتی ناوخۆ و لە کۆگایەکی وەزارەت لە هەولێر دانراون، ئەم قسانە سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکاریین و هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە ڕاستی.

دەشڵێت، دیارە ئەوانەی ئەو چـ.ـەکانەیان بردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستیی بابەتەکە و بە باسکردنی زیاتر و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، چەواشەکاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە، بەڵام ڕۆژێک دێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ، وەکو مافی خۆی، سکاڵای یاسایی لە سەر کەناڵەکە و میوانەکەی تۆمار دەکات و پێویستە لەبەردەم دادگا، بەڵگە بۆ ئەو چەواشەکارییانە پێشکەشبکەن، ئەگینا دەبێت باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share