بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لەئێستادا عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرە، چاوەڕێدەکرێت بەڵێننامەیەکی پێواژۆ بکەن کە سبەینێ لە شاری هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن دواتر ئازاددەکرێت.

پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریاندابوو سبەینێ یەکشەممە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر خۆپیشاندان بکەن، نیوەڕۆی ئەمڕۆش بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندانە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق: یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی…
Total
0
Share