ئاگادارییەک لە هاتوچۆی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رێگای کەلار- دەربەندیخان لە گوندی (ئاوەخێری) ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە رێگای کەلار – دەربەندیخان لە گوندی (ئاوەخێری) ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن بەکاریبهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا رێگاکە دوو ئاڕاستەیە تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، بۆ ئەوەی توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواری شار: بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە ڕۆژانە نزیکەی 16 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە، ڕۆژانە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.…
Total
0
Share