نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیركرا

‎نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە هەولێر دەستگیركرا.

كارۆخ گوڵاوی، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

وتیشی، “پێویستە بەزووترین کات ئازادبکرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت”.

دەستگیركردنی نوێنەری گشتیی وانەبێژان لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی وانەبێژان خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجامبدەن.

14 كاتژمێر پێشتر عەلی رەئوف لە ئەژمارەكەی خۆیەوە لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە كە “رۆژی یەكشەممە 19ی 11ی 2023 بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان بەشداری خۆپیشاندان دەکەین”.

داواش لە وانەبێژان دەكات كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبن.

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای كۆمسیۆن دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی لە کێشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share