كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر خۆپیشاندان دەكەن

ئەو كارمەندانەی تەندروستی كە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا لە نەخۆشخانە حكومییەكان كاریانكردووە، لە هەولێر خۆپیشاندان دەكەن و دەڵێن، زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی وتەی خۆپیشاندەران، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردووەوە مووچەیان وەرنەگرتووە و ماوەی شەش مانگە گرێبەستەكانیان بەسەرچوون و تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی گرێبەستەكانیانی نوێنەكردووەتەوە.

یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەیانییەوە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزیریان نەبینیوە و نوێنەرەكانیان “لە ژوورەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی وەزیر دەكەن”.

وتیشی، “لە كاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا ئەو جەنگەی كردمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە ئەوانی دیكە نەیاندەكرد، بەڵام ئێستا كاریان پێمان نەماوە، داواكارین ئەوەی كردمان لەبیرنەكرێت. گرێبەستەكانمان بكرێن بە هەمیشەیی یاخود بۆ ماوەی یەك ساڵ بن نەك شەش مانگ”.

بەشێك لە خۆپیشاندەران دەڵێن، بەڵێنیان پێدراوە كێشەكەیان چارەسەربكرێت، بەڵام كارەكان بە سستی بەڕێوەدەچن و ترسیان هەیە لەوەی حكومەت داواكارییەكانیان جێبەجێنەكات، لە كاتێكدا ئەوان سەرباری وەرنەگرتنی مووچە و پاداشت، بەردەوامن لە كاركردن.

بابەتی پێشتر

لە ئەڵمانیا هەوڵێکی کودەتا شکستیهێنا

بابەتی دواتر

لە ناحیەی پیرەمەگرون شەڕ دروستبوو و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share