سەرچاوەیەک: سبەی و دووسبەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 مووچە وەردەگرن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات، ئەم هەفتەیە سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی 70 مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، مانگانە خانەنشینانی هێزەکانی 70، بڕی سێ ملیار و 800 ملیۆن دیناریان بۆ مووچە پێویستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگی ئایار کورتهێنانی تێدا بوو، بەشێکیان تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە، سەرجەم ئەو خانەنشینانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، مووچەکانیان وەربگرن.

وتیشی، سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان، فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرە هەمیشەییانەی پاش مانگی تەممووزی 2024 دامەزراون، لەم هەفتەیەدا وەزارەت بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەکانیان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: عێراق سەرەداوی گرنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم دەستکەوتووە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرەداوی گرنگ دەستکەوتوون. هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی…
Total
0
Share