سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی دوورخستنەوەی حەلبوسی روونكردنەوە دەدات

دادگای باڵای فیدراڵی

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی تانەی لێنادرێت.

جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە دادگای فیدراڵی باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەی پابەندبن و تانەی یاسایی لێنادرێت ئەوەش بەپێی ماددەكانی 93 و 94ی دەستوور كە ئاماژەی پێكراوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوود دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵای لەیس دلێمی بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share