قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لە رێگای دەستوورەوە چارەسەر بکرێن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لە رێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) کۆبوویەوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تيشكيان خسته‌ سه‌ر رۆڵی تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى يونامى كرد لە يارمه‌تيدانی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگيرى و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.

‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس پلان و بەرنامەی يونامى بۆ داهاتوو خستەڕوو و ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بدرێت هیچ مەترسییەكی…
Total
0
Share