ئاگری بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کۆنترۆڵکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکە کەوتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگرەکە لە بەرەبەیانەوە کەوتووەتەوە و تائێستا زیانەکانی نەزانراوە.

وتیشی، لەئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
Total
0
Share