هاوپەیمانییەكی سونە پاڵپشتی بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبوسی دەكات

هاوپەیمانیی عەزم پاڵپشتی بۆ بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبوسی نیشاندەدات و بە هەنگاوێكی گرنگ ناویدەبات.

هاوپەیمانێتییەكە لە راگەیەندراوێكدا جەخت لە هەڵوێستی جێگیر و نەگۆڕ دەكات دەربارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و رێزلێگرتن وەك بڕیارێكی بێلایەن و یەكلاكەرەوە، كە دواهەمینیان بڕیاری كۆتاییهێنانە بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی.

دەشڵێت، عەزم باوەڕی بە گرنگیی رێزگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری و بێلایەنبوونی لە كاركردندا هەیە و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات رێز لە بڕیارەكانی بگرن و جێبەجێی بكەن.

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەندامێتی ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی حەلبوسی تۆمارکردبوو.

پێشتر محەمەد حەلبوسی لە 22ی نیسانی ساڵی 2022 لەیس دلێمی لە ئەندامێتی حزبی تەقەدوم دوورخستەوە بەبیانووی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی سەرکردایەتی ئەو حزبە و پێشێلکردنی رێنماییەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی هەولێر: لە كاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندییمان پێوەبكەن

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دامەزراندنی بۆ سێ دادوەر لە سلێمانی و دهۆك دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share