قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دەیڤد كامیرۆن دەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران

جێگری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە كامیرۆن دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە دەیڤد كامیرۆن دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوە و رایگەیاند، “ئەزموونی بەرفراوانتان لەم قۆناغەی نادڵنیایی جیهانیدا زۆرترین بەهای هەیە”.

وتیشی، “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین جارێکی دیكە هاوکاریتان بکەین”.

لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە وزارییانەی ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامیدا، جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوە بووە وەزیری ناوخۆ و دەیڤد کامیرۆن-یش بووە وەزیری دەرەوە.

ئەم گۆڕانکارییانە پاش ئەوە هاتن بە بڕیاری سوناک، سوێلا برەیڤمان وەزیری ناوخۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

کامیرۆن لە ساڵی 2010 تا ساڵی 2016 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە.

بابەتی پێشتر

کێ دەتوانێت سیمیۆنی ڕابگرێت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی لەبارەی بەکرێدانی شەقامەکانەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share