مێسی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ یاریی دەکات

وەرزی ریاز نزیکە لەوەى هەردوو ئەستێرە مێسی و ڕۆناڵدۆ بەیەک بگەیەنێت.

لەچوارچێوەى کارەکانی پرۆژەى وەرزی ریاز، پلان وایە یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئینتەرمەیامی ئەمریکی و نەسری سعودی رێکبخرێت.

ئەوەش لە پێناو ئەوەى جارێکی تر هەردوو یاریزان مێسی ئەرجەنتینی و ڕۆناڵدۆی پورتوگالی روبەروی یەک ببنەوە.

پلانەکە بازرگانییەو بۆ ئەوەیە کە یارییەکی مێژوویی لە نێوان ئەو دوو یانەیە ئەنجام بدرێت.

هەردوو یانەکە لە پاى ئەو یارییە دۆستانەیە بڕە پارەیەک وەک خەڵات وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share