نەیمار داسیلڤاى ئەستێرەى بەرازیلى و هێرشبەرى یانەى سانتۆس چەند زانیارییەکى سەرنجڕاکێش لەبارەى رابردووى یاریکردنیەوە ئاشکرادەکات.
نەیمار لەمیانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەرى “Podpah” وتى، ریال مەدرید چەکێکى کراوەى پێشکەش کردم بۆ چوونە یانەکە و، پێیان وتم کە هەرچیم دەوێت دەمدەنێ.
سەرەڕاى ئەوەش نەیمار ئەو گرێبەستەى پشتگوێخست و روو لە تیمى کەتەلۆنى کرد و لەوبارەیەو وتى، “پڕبەدڵ بەرشەلۆنەم هەڵبژارد” و روونیکردەوە، “دەمتوانى سێ ئەوەندە مووچەکەم وەربگرم، ئەگەر یاریم بۆ ریال مەدرید بکردایە، فلۆرینتۆ پێرێز سەرسامم بوو، بەڵام هەنگاونان بەشوێنپێى رۆناڵدینیۆ و یاریکردنم لەگەڵ مێسى هەڵبژارد”.
هەر لەو بارەیەوە نەیمار باسى لەوەکرد کە چۆن لیۆنێل مێسى لەو ماوەیەدا سوودى لێوەرگرتووە و وتى، “هاریکاریم کرد بۆ جێبەجێکردنى لێدانى سزا”.
ئاشکرایکرد، رۆژێک لە راهێنان بووین، مێسى لێى پرسیم: چۆن لێدانى سزا بەوجۆرە جێبەجێ دەکەیت؟ پێمووت، تۆ شێتیت؟ تۆ مێسى-ت، ئەگەر من بتوانم ئەنجامیبدەم، تۆش دەتوانیت، دواى ئەوە دەستمکرد بە فێرکردنى، لەکاتێکدا ئەو بەردەوام راهێنانى لەسەر ئەو جۆرە جێبەجێکردنە دەکرد.
یاریزانە بەڕازیلییەکە لەنێوان ساڵانى 2013 و 2017 لەنێو یانەى بەرشەلۆنەدا یاریدەکرد بەر لە گواستنەوە مێژووییەکەى بۆ یانەى پاریس سان جێرمان بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ.