لەگەڵ گەیشتنی ئەندامانی حکومەتی نوێی یەمەن سێ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی عەدەن ڕویدا

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەندامانی حکومەتی نوێی یەمەن بە فڕۆکەخانەی عەدەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم سێ تەقینەوە فڕۆکەخانەکەیان کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

تەقینەوەکان لە هۆڵی پێشوازیی فڕۆکەخانەکە بووە بەرلە دابەزینی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی یەمەن، بەپێی میدیا عەرەبییەکان ژمارەیەکی زۆر کوژرا و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سەرەڕای گەورەیی تەقینەوەکان کە لەڕێگەی سێ گولە هاوەنەوە بووە، ئەنجامدەری تەقینەوەکە تەقەی کردووە.

حکومەتی نوێی یەمەن لەلایەن مەعین عەبدولمەلیکەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت و لە 24 وەزیر پێکهاتووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتەکەیان گەیشتنە شاری عەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: داوای بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ لە سعودیە نەکردووە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسلەوەدەکەن، لە پەراوێزی سەردانەکەی ترەمپدا بۆ سعودیە، عێراق داوای بەشداریکردنی لە…
Total
0
Share