بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 راگیراوە و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022-2023 و 2024 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 1ی 11ی 2023ەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 بۆ هەرێمی كوردستان راگیراوە و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022-2023 و 2024 هاوردەبكرێـن.

راشیگەیاند، هەموو ساڵێك دوو مانگێك دەرفەت دەدرێت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەو مۆدیلانە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 راگیراوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو مۆدیلەن و بەر لەو وادەیە هێنراونەتە خاكی هەرێمی كوردستان و لە كۆمپانیاكان ماونەتەوە تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share