ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت كە هێرشی كردبووە سەركارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە كێشە و ئاژاوەی لەناو نەخۆشخانەكە دروستكردبوو دواتر و لە نەخۆشخانەكە تەقەی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوون لەسەر زەوییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوونی زەوییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی وشكەساڵی و كەمبارانیی هاوشێوەی…
Total
0
Share